دوای ئەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، سزاكانی لەسەر نەوتیسوریا سوككردووە و ئەندامانەكانی دەتوانن نەوتی سوریا لە ئۆپۆزسیۆن بكڕن، ئۆپۆزسیۆن رایگەیاند ناتوانێت نەوت بفرۆشێت.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا روونیكردەوە، ئێستا دەسەڵاتی راپەڕاندن لەو ناوچانەدا نییە كە ئۆپۆزسیۆنی تێدایە، بۆیە ناتوانێت نەوت بفرۆشێت.
پێشتر راگەیەندرا حكومەتی دیمەشق رێگە بەفرۆشتنی نەوتی سوریا لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە نادات و ئەگەر خاڵەتێكی لەو جۆرە رووبدات، ئەوا سوپا تانكەرەكانی نەوت بۆردومان دەكات.