ماوه‌ی زیاتر له 113 سه‌عات به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌ئێران پچڕێندران و به‌وه‌ش چه‌ندین زیانی گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی ئیفلیج كردوه.
ژووری بازرگانی ئێران ئاشكرایكردوه:” زیانه‌كانی پچڕاندنی هێله‌كانی ئینته‌رنێت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوو مه‌ترسیداری به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌شێوه‌یه‌ك بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ئیفلیج كردوه‌و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕوات به‌ته‌واوی له‌كار ده‌كه‌وێت”.
رونیشكراوه‌ته‌وه:” بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی پێویستی به خێرا گواستنه‌وه‌ی داتا‌و زانیاریانه‌كه، ئه‌گه بێتوو له‌كاتی خۆی نه‌گات ئه‌وه هیچ شتێك به‌ناوی بارزگانی روونادات”.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه:” هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ڤیزه له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌یشتووه‌و ناتوانرێت به‌ئاسانی وه‌ربگیرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌و خوێندكارانه‌ی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن روبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره بوونه‌ته‌وه‌و كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ناچێت”.
له‌به‌شێكی تریشدا هاتووه:” ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و نه‌خۆشخانه‌ی كه هاتوچۆی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن، ژیانیان له‌مه‌ترسیه‌و ناتوانن له‌كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ر یان سه‌فه‌ر بكه‌ن”.
به‌پێی زانیاریه‌كانی نێت بلاكز، تاكو ئێستا ئینته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌رانسه‌ری ئێران نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند رێژه‌كه دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام هێشتا كێشه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه.