دوایی ١٠ ڕۆژ لە کردنەوەی فیستیڤاڵی پێشانگای کتێب ئەمڕۆ کۆتای بە کارەکانی ھێنا

دوایی ١٠ ڕۆژ لە کردنەوەی فیستیڤاڵی پێشانگای کتێب  بۆ یەکەم جار لە شاری سلێمانی ئەمرۆ کۆتای بە کارەکانی ھێنا لە پێشانگاکەدا چەندین ناوەندنی چاپەمەنی و بڵاوکردنەوە لە سێانزە وڵاتی جیھانەوە بەشداریان تێدا کرد بوو لەگەڵ چەندین ناوەندی چاپەمەنی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان کتێبەکانیان نمایش کرد.

بڕیار وایه‌ ساڵانه‌ له‌كاتی یادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانیدا پێشه‌نگای كتێب له‌ بینای پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بكرێته‌وه‌ ساڵانی داهاتووشدا درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌م ساڵیش له‌ ماوه‌ی ١٠ رۆژی پێشه‌نگاكه‌دا زیاتر له‌ ٧٠ هه‌زار كه‌س سه‌ردانی پێشه‌نگاكه‌یان كردوه‌.

به‌رێوبه‌رانی كۆمپانیایی ئه‌تڵه‌س ئه‌سیل وه‌ك رێكخه‌ری پێشه‌نگاكه‌ رایگه‌یاند پێشه‌نگاكه‌ له‌سه‌دا ٨٠ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه‌ تیادا به‌شدار بوون پێشه‌نگاكه‌یان به‌ سه‌ركوتوو وه‌سف كردوه‌ و به‌ڵێنیان داوه‌ له‌ ساڵانی داهاتووشدا به‌شدار بن.

له‌ كۆتای رۆژی پێشه‌نگای كتێب خه‌ڵاتی رێزلێنان درا به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا كارو چالاكیه‌كانی فیستیڤاڵه‌كه‌یان رۆماڵ كردوه‌ و هاوكار بوون له‌ سه‌رخستنی پێشه‌نگاكه‌كه‌دا، له‌و نێوه‌ندا خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ سایتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا و له‌ كاتی كردنه‌وه‌ پێشه‌نگای كتێب و سه‌رجه‌م پێشه‌نگاكاندا هاوكار و پشتیوان بووه‌ له‌ سه‌رخستنی كاره‌كاندا.