كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان ٧ داواكاری ئاراسته‌ی حكومه‌ت په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان ٧ داواكاری ئاراسته‌ی حكومه‌ت په‌رله‌مان ده‌كه‌ن 
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌كه‌ی بۆ سایتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی نێردراوه‌، كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان ٧ داواكاری ئاراسته‌ی حكومه‌ت په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.

ده‌قی به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌كه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان

بەناوی خوای گەورەو بەخشندەو مهرەبان
بەیاننامە
من (ناظم عبداللە) جێگری سەرۆکی   کۆمەڵەی گێڵگە پەلەوەریەکانی پارێزگای سلێمانی 
لەسەر داواکاری خاوەن گێڵگە پەلەوەریەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەڵەبجەو گەرمیان : ئەم داۆاکاریانە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەرلەمانی کوردستان ، وەزارەتی کشتوکاڵ ، وەزارەتی بازرگانی ، وەزارەتی پلان دانان ، وەزارەتی دارایی ،دەکەین :
خاڵی یەکەم:
بەڕێز حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو بەڕێزان لە وتەکانیاندا  دەڵێن  باپارێزگاری لەبەروبوومی ناو خۆ بکەین ، بەروو بومی ناوخۆ واتا مریشکی سپی لەناو چووندایە ، ساڵانە خاوەن پرۆژەکان چەندین جار توشی زەرەدو زیانێکی زۆر ئەبن ، چونکە نرخ جێگیر نی یە ، بۆیە داواکارین لە بەڕێزتان بەزووترین کات بێنە سەرخەت و ئەم کێشەو گرفتانەمان بۆ چارەسەر بکەن .
خاڵی دووەم:
ئێمە ساڵانە ئامادەین لەکاتینوێ کردنەوەی مۆڵەت دا پارە بدەین بەحکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵام بەو مەرجەی حکومەت پارێزگاری لە بەروبومی ناوخۆ بکات ، بازاڕمان بۆ دروست بکات.
خاڵی سێ یەم:
حکومەتی هەرێمی کوردستان مریشکی بەستوو قەدەغە بکات کە داخڵی هەرێمی کوردستان نەبێت چونکە بەروبوومی ناوخۆ لە %100 لە سەدا سەد لەهەرێم یکوردستان زیادە .
خاڵی چوارەم:
حکومەتی هەرێمی کوردستان سەربڕ خانەکان بکاتەوە حاڵەتی کار پێکردن بۆ ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە ،وەزارەتی تەندروستی ، چێشتخانەو رستورانتەکان و چەندین لایەنی تریشسودی لێ ببینن .
خاڵی پێنجەم:
حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخمان بۆ دیاری بکات ، نە لەسەر هاوڵاتیان نرخ گران ببێت ، وە نە خاوەن پرۆژەکان توشی زەرەدو زیان ببن .
خاڵی شەشەم:
تێچووی ئەو مەوادانەی کە بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان دابین دەکرێت هەرزان لەسەریان بوەستێت .
خاڵی حەوتەم:
ئیجازەی پرۆژە لەهەرێمی کوردستان بوەستێت و ڕابگیرێت ،
ئەو کات دەست خۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین .