دوایی ئه‌وه‌ی كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی گله‌یی و نیگه‌رانییه‌كانی خۆیان له گرانی كرێی گواستنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه له مه‌رزی باشماخه‌وه بۆ سلێمانی گه‌یانده ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ژوور له بینایی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی فروان له نێوان سه‌ندیكانی شۆفێرانی مه‌رزی باشماخ و نوێنه‌رانی كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی به ئاماده‌بوونی لیوا مه‌ریوان كه‌مال سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی باشماخ و سه‌ڵاح مه‌جید، به‌رێوبه‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم به‌رێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”به‌خێرهاتنی به‌رێزان ده‌كه‌ین، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆمان به‌مه‌بستی چاره‌سه‌ركردن و بهدواداچونكردنه بۆ نیگه‌رانی و گلیهكانی كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی كه نیگه‌ران له زۆری نرخی كرێی گواستنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه له مه‌رزی باشماخه‌وه بۆ سلێمانی و داوا ده‌كه‌ن رێگه‌یان پێبدرێت باره‌كانیان به ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی خۆیان و ئۆتۆمبیل به‌راد بهێنه سلێمانی و بینێرن بۆ شاره‌كانی تری عێراق یاخود كرێی گواستنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه له مه‌رزی باشماخه‌وه بۆ سلێمانی كه‌م بكرێته‌وه چونكه هه‌موو زیادكردنی كرێی و باج و روسماتێك هاوڵاتیان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و زه‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن، چونكه كاسبكاران كرێی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیش ده‌خه‌نه سه‌ر نرخی سه‌وزه و میوه كه پێداویستییه‌كی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه، بۆیه وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی هه‌موانمان لێره كۆكردۆته‌وه تاكو بگه‌ینه بریارێك له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان بێت”.
لای خۆشیوه لیوا مه‌ریوان كه‌مال، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی باشماخ رایگه‌یاند ”سپاسی ژووری بازرگانی و كاك سیروان ده‌كه‌ن بۆ ڕێكخستنی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه و نیگه‌رانیه‌كانی كاسب كارانی عهلهوهش له جێگه‌ی خۆیه‌تی، ئه‌ركی هه‌موانه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو چین توێژه‌كان و هاوڵاتیان بكه‌ین، به عه‌قڵێكی فروان و رۆحی برایانه‌وه گفوتوگۆ بكه‌ین بگه‌ینه بریارێكی دروست كه هیچ چین توێژێك زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت بریارێك بده‌ین له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان بێت”.
سه‌ڵاح مه‌جید، به‌رێوبه‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم كه له هه‌ولێره‌وه به‌یاوه‌ری شاندێك بۆ به‌شداری كردن له‌م كۆبونه‌وه‌یه هاتبوونه سلێمانی رایگه‌یاند ”ئێمه داكۆكی له مافی ئه‌و شۆفێرانه ده‌كه‌ین كه به‌پێی یاساكانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كارتی كاركردنیان پێدراوه، ده‌مانه‌وێت گوێبیستی سكاڵا و نیگه‌رانیه‌كانی كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی و نوێنه‌رانی سه‌ندیكای شۆفێران بین و دواتر به‌دواداچونی پێوست بۆ كێشه‌كان ده‌كه‌ین تاكو میكانیزمی گونجاو بدۆزینه‌وه بۆ كێشه‌كان”.
سه‌روه‌ر نوێنه‌ری سه‌ندیكای شۆفێران رایگه‌یاند ”ناكرێت هه‌موو باره‌كانی سه‌وزه‌و میوه له‌لایه‌ن ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی كاسبكارانی عه‌لوه بگوازرێته‌وه كه شۆفێرانی مه‌رزه‌كه بێ كار ده‌بن به‌ڵكو پێوسته به یاسا رێكبخرێت ژماره‌یه‌ك بار به ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی كاسبكارانی عه‌لوه و به‌شێكی تر له باره‌كان به ئۆتۆمبیله‌كانی ئێمه بگوازرێته‌وه رێكه‌وتن بكرێت له‌م باره‌یه‌وه”.
نوێنه‌رانی كاسبكارانی عه‌لوه رایگه‌یاند ”ئێمه نامانه‌وێت گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م باره‌كانمان قۆرخ بكه‌ین و به بارهه‌ڵگره‌كانی خۆمان بیگوازینه‌وه به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت بارێك به ئۆتۆمبیلی شۆفێرانی مه‌رزه‌كه و بارێك به ئۆتۆمبیله‌كانی خۆمان بگوازینه‌وه به‌ڵام ئه‌مرۆ ئێمه كه ٣٠٠ بار‌مان هه‌بووه ته‌نها ٥٠ باری به شۆفێرانی خۆمان گواستراوه‌ته‌وه جگه له‌مه‌ش شۆفێرانی مه‌رز كرێییهكی زۆر وه‌رده‌گرن لێمان كه ئێمه‌ش ناچارین ئه‌و كرێییه بخه‌ینه‌وه سه‌ر نرخی سه‌وزه و میوه كه له‌م نێوانه‌دا هاوڵاتیان زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌من، ئۆتۆمبیله‌كانی مه‌رز هه‌موو بارێكی پێ بارده‌كرێت به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌كانی ئێمه تایبه‌ته به سه‌وزه و میوه و هیچی تری پێ ناگوازرێته‌وه كه ئه‌مه‌ش له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه گوانجاوتره”.
عه‌تا محه‌مه‌د، نوێنه‌ری كاسبكارانی عه‌لوه رایگه‌یاند ”كاتی خۆی له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك مام جه‌لالدا به سه‌رپه‌رشتی عه‌بدوڵای حاجی سه‌عید رێكه‌وتن له نێوان ئێمه و شۆفێرانی مه‌رزی باشماخ كرا بوو كه بارێك به سه‌یاره‌ی ئێمه بگوازرێته‌وه بارێك به سه‌یاره‌ی گه‌راج به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه شۆفێران ئه‌و رێكه‌وتنه‌یان پێشێل كردوه بازرگان هه‌یه رۆژی ٣٠ باری هه‌یه ٢٦ به سه‌یاره‌ی گه‌راج ئه‌گوازێته‌وه ته‌نها ٤ بار به سه‌یاره‌ی تایبه‌تی خۆمان ئه‌گوازینه‌وه، كێشه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه ئێمه پێوسته رزق بنێرین بۆ به‌غدا و موسڵ و شاره‌كانی خواری عێراق شۆفێرانی مه‌رز رازی نین باره‌كانمان بۆ بگوازنه‌وه”.
لیوا مه‌ریوان، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی باشماخ ”پێوسته شۆفێرانی ئۆتۆمبیله‌كانی عه‌لوه كارتی كاركردنیان هه‌بێت و وه‌ك شۆفێرانی مه‌رز باج و رسوماته‌كان بده‌ن به حكومه‌ت، دواتر له‌گه‌ڵ سه‌ندیكانی شۆفێران گفتوگۆ بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو، هه‌وڵی ته‌واویش ده‌ده‌ین نرخی گواستنه‌وه دابشكێنین”.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌م كێشانه جێبه‌جێكردنی رێكهوتنامهكهی عه‌بدوڵای حاجی سه‌عیده كه پێوسته بارێك به سه‌یاره‌ی گه‌راج بێت و بارێك به سه‌یاره‌ی كاسبكارانی عه‌لوه، كه ئه‌م بریاره له به‌رژه‌وه‌ندی شۆفێرانی مه‌رزی باشماخ و كاسبكاران عه‌لوه و هاوڵاتیان ده‌بێت”.