به‌مه‌بستی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی‌و ئابورییه‌کان شانديکی یه‌کێتی ژووره بازرگانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی کونسوڵیه‌تی چینی کرد له هه‌ولێر.
نه‌وزاد غه‌فور، جيگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”ئه‌مرۆ سێشه‌ممه وه‌ک شاندێکی یه‌کێتی ژووره بازرگانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و سه‌ردانی کونسوڵییهتی چینمان کرد له هه‌ولێر و به مه‌بستی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و کۆمه‌ڵێک پێشنیاز و داواکاری بازرگانان و خاوه‌نکارانی کوردستان‌مان دابه کونسوڵیه‌تی چین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”کونسوڵیه‌تی چین به‌شی پێدانی ڤیزای به هاوڵاتیان و بازرگانان و خاوه‌نکاری کوردستان ئاماده‌کردوه و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌کرێته‌وه، به‌رپرسانی کونسوڵیه‌تی چین پێیانراگهیاندین که ئاماده‌ن سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان و بکه‌ن و وه‌به‌رهێنان له که‌رته‌کانی کشتوکاڵی و پیشه‌سازی ئه‌نجام بده‌ن و یارمه‌تیده‌ری بوژاندنه‌وه و گه‌شه‌کردنی زیاتری کوردستان بن”.
راشێگه‌یاند ”داواکار بون کارکردنی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان بازرگانانی کوردستان و چیندا دروست بێت، منیش رونکردنه‌وه‌ی ته‌واوم ده‌رباره‌ی شاری سلێمانی پێدان و په‌یوه‌ندی له مێژینه‌ی بازرگانانی سلێمانی و وڵاتی چینم بۆ باسکردن، که ژماره‌یه‌کی زۆر له خاوه‌نکاران و بازرگانانی سلێمانی وه‌کاله‌تی کۆمپانیا چینیه‌کانیان هه‌یه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”به‌رێز نی ڕووچی، کونسوڵی چین له‌هه‌ولێر داواکار بوو که مانگه کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بده‌ن، به مه‌به‌ستی به‌هێزکردن و زیاترکردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌کان له نێوان هه‌ردوولادا”.