دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد، نێردرا بۆ وه‌زاره‌تی دارایی‌و كاروباری ئابووری، له‌ئێستاشدا به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن، گشتاندی پێكراوه‌و نێردراوه بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان.
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ندكراوه، به‌ڵام تائێستا له‌فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری پێناكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێنمایی خه‌رجكردن نه‌نێردراوه بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه.
(عه‌بدولڕه‌حمان ساڵح ڕه‌شید) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه له‌وه‌زاره‌تی دارایی به NNA ڕاگه‌یاندوە، یاسای بودجه پاش په‌سه‌ندكردنی نێردرا بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌وانیش سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانی خه‌رجكردنی بودجه‌یان ناردوه بۆ وه‌زاره‌ته‌كان، ڕونیشیكرده‌وه، دواكه‌وتنی گه‌یشتنی ڕێنماییه‌كان بۆ فه‌رمانگه‌كان له‌ئه‌ستۆی وه‌زاره‌ته‌كانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ئاسته‌نگێك نیه بۆجێبه‌جێكردنی.
هاوكات (گه‌زیزه محێدین) جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم له‌سلێمانی بهNNA ڕاگه‌یاندوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان ڕێنماییه داراییه‌كانیان به‌ده‌ست گه‌یشتوه، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌جێبه‌جێكردنی.