كۆمپانیایه‌كی چینی كه له بواری دروستكردنی شه‌قام و ئۆتۆبان و بیناسازیدا كارده‌كات به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك بازرگانی ئه‌و وڵاته سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی ژوور و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووره‌وه پێشوازی لێ كرا.
یاسین ره‌حیم، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا چینییه‌كه و ژماره‌یه‌ك بازرگان و خاوه‌نكاری ئه‌و وڵاته و رایگه‌یاند ”خۆشحاڵین به هاتنی به‌رێزتان، ئێمه پێشینه‌یه‌كی باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتی چیندا چه‌ندین شاندی بازرگانی سلێمانی سه‌ردانی چینیان كردوه و چه‌ندین گرێبه‌ستی كاركردنیان واژوو كردوه له‌گه‌ڵ بازرگانانی ئه‌و وڵاته، ژماره‌یه‌كی زۆر له بازرگانانی سلێمانیش له چین ئۆفیس و كۆمپانیایی بازرگانیان هه‌یه خۆشحاڵیش ده‌بین په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانیه‌كانی چیندا فروانتر بكه‌ین”.
ڕاشیگه‌یاند ”ئێمه وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی په‌یوه‌ندی باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رجم وڵاتانی جیهاندا و په‌یوه‌ندی به‌هێزیشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌دا خوازیارین په‌یوه‌ندی پته‌و و به‌هێز له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانیه‌كانی چیندا دروست بكه‌ین تاكو بتوانین كارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانانی هه‌ردولا بكه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كوردستان له ڕوی ئه‌منی و ئاسایشه‌وه ئارامه و زۆر له باره بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانانی چین بێنه هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئێمه‌ش وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی هه‌موو ئاسانكاریه‌كتان بۆ ده‌كه‌ین و هاوكار و هاورێتان ده‌بین.
لای خۆشه‌وه مسته‌ر چی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیایی چاینا سته‌یت كۆنسترهكشن ئینجنیهرین كۆڵپرهیشین رایگه‌یاند ”ئه‌مرۆ سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیمان كردوه تاكو له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رێزتان كۆبوینه‌وه و گفتوگۆ بكه‌ین ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئابووری و بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی، خۆشحاڵ ده‌بین بتوانین پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له شاری سلێمانی ئه‌نجام بده‌ین”.
ڕاشیگه‌یاند ”ره‌وشی ئه‌منی شاری سلێمانی ئارامه و خه‌ڵكه‌كه‌شی زۆر باش و میواندۆستن، بۆیه خۆشحاڵ ده‌بین لێره پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ین و سیمای شاری سلێمانی جوانتر بكه‌ین، كۆمپانیاكه‌مان یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان له بواری دروستكردنی شه‌قام و بیناسازیدا و چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره‌مان دورستكردوه له ئیمارات و كویه‌ت و زۆرێك له وڵاتانی جیهان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له ساڵانی رابردوودا كۆمپانیاكه‌مان چه‌ندین پرۆژه‌ی له عێراق جێبه‌جێ كردوه كه گرنگتریان به‌نداوی موسڵه، ئه‌مرۆش پێمان باشه وه‌به‌رهێنان له كوردستان بكه‌ین وه‌ك له باشور و ناوه‌راستی عێراق، وتیشی كورده‌كان ده‌ڵێن ”شاخه‌كان هاورێمانن به‌ڵام ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم چینیه‌كانیش وه‌ك شاخه‌كان هاورێ كورده‌كان”.
شایه‌نی باسه كۆمپانیا چینیه‌كه به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك بازرگانی و خاوه‌نكاری چینی و كۆمپانیایی شێركۆ كه‌مال سه‌ردانی ژووری بازرگانی كرد له‌گه‌ڵ یاسین ره‌حیم جێگری سه‌رۆكی ژوور و به‌ختیار ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری و دكتۆر سه‌لام راوێژكاری یاسایی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كۆبۆوه.