شاندێكی بازرگانی سنه‌ سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیان كرد


به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانییه‌كان، شاندێكی ژووری بازرگانی سنه‌ سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیان كرد.

یاسین ڕه‌حیم جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پشێوازی له‌ شاندی بازرگانی سنه‌ كرد و رایگه‌یاند ”شاری سنه‌ یه‌كێكه‌ له‌و شارانه‌ی كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی بازرگانیی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ شاری سلێمانی هه‌بووه‌، توانراوه‌ به‌ به‌رده‌وامی كاری هاوبه‌ش و بازرگانی له‌ نێوانیاندا زیاتر بێت و به‌شداری پێشه‌نگاكانی یه‌كتر بكه‌ن كاڵاكانیان بۆ یه‌كتری نمایش بكه‌ن، هیوادارین بتوانین په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی نێوانمان گه‌شه‌ كردنی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینت و بازرگانانی سنه‌ كارگه‌كانیان بهێنه‌ سلێمانی و لێره‌ وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا ژووری بازرگانی سنه‌ رایگه‌یاند خوازیارین په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانمان له‌گه‌ڵ شاری سلێمانی گه‌شه‌سه‌ندبی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت،  كارده‌كه‌ن تاكو بتوانن پرۆژه‌ وه‌به‌رهێنان له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجام بده‌ن به‌  هاوكاری و پشتیوانی ژووری بازرگانی سلێمانی. داواكاریشین ژووری بازرگانی سلێمانی سه‌ردانی سنه‌ بكه‌ن تاكو بتوان له‌ نزیكه‌وه‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی سنه‌ ئه‌نجام بده‌ن.