وەزارتی کشتوکاڵی عێراق رێی بە هاورەدکردنی ١٧ بەرهەمی کشتوكاڵی گرتووە


وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاشكراكرد، لەماوەی ئەمساڵدا رێگەیان لە ھاوردەكردنی 17 بەرھەمی كشتوكاڵی گرتووە.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بلاویكردووەتەوە ، ئەمساڵ بەگوێرەی پێویست پارێزگاریان لە بەرھەمی جووتیاران كردووەو توانیویانە بازاڕێك بە بەرھەمە كشتوكاڵییەكانی جووتیاران برەخسێنن. ئاماژەی بەمەش‌ کرد، لەرێگەی پلانی وەزارەت دەروازە سنووریەكانیان بەرووی بەرھەمی بیانی داخستووە ، ئەمەش سودێكی زۆری بە بەرھەمی جوتیاران گەیاند.

وەزارەتی کشتوكاڵ هەروەها رایگەیاندووە ، لە ھاوردەنەكردنی ئەو بەرھامانەی پێداویستی نێوخۆیی لە بازاڕەكانی عێراقدا پڕدەكاتەوەبەردەوام دەبن و ھەوڵدەدەن بۆ ساڵی داھاتوو پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و بەرھەمی نێوخۆیی بكەن.