حكومەتی هەرێم بڕی 15 ملیار دینار بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تەرخاندەكاتو لهو بڕهش رێژەی 34% بۆ هەولێرو 26% بۆ سلێمانیو 3% بۆ هەڵەبجە تهرخانكراوه.
ئاوێنه: بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە 9392 لەبەرواری 6/11/2019 بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە، بڕی 15 ملیار دیناری بۆ بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاكانی تەرخانكردووە، بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە:
-پارێزگای هەولێر: پێنج ملیارو 100 ملیۆن دینار بەرێژەی 34%
– پارێزگای سلێمانی: سێ ملیارو 930 ملیۆن دینا بەرێژەی 26%
– پارێزگای دهۆك: سێ ملیارو 450 ملیۆن دینار بەرێژەی 22.6%
– پارێزگای هەڵەبجە: 450 ملیۆن دینار بەرێژەی 3%
– ئیدارەی راپەڕین: ملیارێكو 170 ملیۆن دینار بەرێژەی 7.8%
– ئیدارەی گەرمیان: 900 ملیۆن دینار بەرێژەی 6%
ئەو بڕە پارەیەی تەرخانكراوە رێژەی 56.6%ی بۆ پارێزگاكانی هەولێرو دهۆكە كە 8 ملیارو 550 ملیۆن دینارەو، رێژەی (43.4%)ی بۆ پارێزگاكانی سلێمانیو هەڵەبجەو ئیدارەكانی راپەڕینو گەرمیانە كە دەكاتە 6 ملیارو 450 ملیۆن دینار.