وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، دوای یه‌ك ڕۆژ له‌ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌و كێڵگانه‌وه ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
(عاسم جیهاد) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به (سۆمه‌ریه نیوز)ی ڕاگه‌یاندوە، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ ڕاگیرا، به‌ڵام دوێنێ تیمه‌كانی ئه‌ندازیاری وه‌زاره‌تی نه‌وت توانییان بۆرییه نه‌وتییه‌كه چاكبكه‌نه‌وه، ڕاسته‌وخۆش دوای چاكردنه‌وه‌ی بۆریه نه‌وتییه‌كه هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
(عاسم جیهاد) وتیشی:”له‌ئێستادا ڕۆژانه (350) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌كرێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتوودا ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، ڕۆژانه بۆ (400) هه‌زار به‌رمیل به‌رزبكرێته‌وه”.