کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەردۆغان لیرەی تورکی دابەزاند

دوای کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەهای لیرەی تورکی دابەزی.

لەبارەی دەستبەردارنەبوونی تورکیا بە سیستەمی ئێس 400 رووسی ترەمپ رەخنەی لە ئەردۆغان کرد.

بەو هۆیەشەوە لیرەی تورکی بە رێژەی 0.58% بۆ ئاستی 5.7728 لیرە بەرامبەر دۆلارێکی ئەمەریکی دابەزی، لە کاتێکدا رۆژی چوارشەممە لە 5.745 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرا.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەو دراوە تورکیه بەهۆی قەیرانی وڵاتەکە و ئاڵۆزییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ واشنتن لەسەرەتای ئەمساڵەوە بە رێژەی 8% دابەزیووە، سەرۆکی ئەمەریکا مووشەکی ئێس 400 بە تەحەدایەکی گەورە دانا لەبەردەم پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا و پەیوەندییەکان لەگەڵ ناتۆ.

سەرەڕای ئەوەی هەردوو سەرۆک بە چەندین دەستەواژە باسیان لە سەرکەوتنی کۆبوونەوەکان کرد بەڵام بە دیاریکراوی باس لە دۆسیە ناکۆکەکان نەکرا.