یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە

بەبەشداریی زیاتر لە (180) ناوەندی بڵاوکردنەوە، یەکەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی کرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیریی، بەدروشمی (کتێب روناکی ژیانە) لە ژێر چاودێریی سەرۆک کۆماری عێراق، کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیڵ، بە هاوکاریی ژووری بازرگانی سلێمانی، یەکەمین خولی نێودەوڵەتی پێشانگای سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا زیاتر لە (180) ناوەند و بڵاوکراوەی نیشتیمانی و بیانی و عەرەبی بەشدارن، ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەی وڵاتانی عێراق، تونس، جەزائیر، سعودیە، ئیمارات، سودان، ئوردن، ئێران و تورکیا و کتێبخانە گشتییەکانی کوردستان بەشدارن.

له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگاكه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگاری سلێمانی و وه‌زیری رۆشنبیری و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگرانی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاماده‌بوون.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا یاسین ره‌حیم، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”دروستبونی شاری سلێمانی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ كوردستان و له‌م بۆنه‌ مه‌زنه‌دا پیرۆزبای له‌ دانیشتوانی سلێمانی ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م پێشه‌نگایه‌شئ گوڵێكی تر بێت له‌ كایه‌ رۆشنبیری و فكری و شۆرشگێریه‌كان، هیوادارین ئه‌م جۆره‌ چالاكیانه‌ ببێته‌ نه‌ریتێك له‌ شاره‌كه‌مان”.

پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب رۆژانە سەعات (10)ی بەیانی تا حەوتی ئێوارە و تا رۆژ (23)ی مانگ لە بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە ناوچەی تاسڵوجەی دەوازەی سلێمانی بەردەوام دەبێت، تیایدا چەندین بەرنامە و سیمینار و کۆڕی رۆشنبیری و چالاکی هونەری بەڕێوەدەچێت.