بەمەبەستی زیاتر ئاشنابونی بەرھەمەکانی ووڵاتی ئێران پێشانگایەکی تایبەتی بەرھەمەکانی ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە.
مەروان حەمە خورشید، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیڵ بۆ پێشانگا لەشاری سلێمانی ڕایگەیاند “کۆمپانیا ئێرانییهکان بەردەوام پێیان خۆشە لەشارەکانی کوردستان بەرھەمەکانیان نمایشبکەن تا بتوانن تازەترین جۆری بەرھەمەکانیان نمایش بکەن”.
ڕاشیگەیاند “ئەم پێشانگایە لەناو بینای پێشانگاکانی نێودەوڵەتی سلێمانی دەبێت لە تاسڵوجە کە زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیای ئێرانی تیایدا بەشداردەبن لەسەرجەم بوارەکانی خۆراک و کارەبای و جلوبەرگ و بیناسازی و گەشتوگوزار و تەندروستی و چەندین بواری دیکە”.
ئاماژە بەوەدەکات پێشانگاکە بۆماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە ١١/٢٦ ھەتا ١٢/٤ کەھاووڵاتیان دەتوانن تەواوی کاڵا ئێرانیەکان بەردەستبھێنن لەبوارە جیاوازەکاندا.