وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ خۆپاراستن له سزاكانى ئه‌مریكا، ئێران كارگه‌یه‌كى دروستكردنى ئۆتۆمبێل بۆ باكورى كوردستان ده‌گوازێته‌وه.
رۆژنامه‌ى (ئه‌حوال)ى توركى بڵاویكردوه‌ته‌وه: ئێران هه‌وڵ بۆ خۆپارێزى له سزاكانى ئه‌مریكا و وڵاتانى تر‌ى جیهان ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌یه‌وێت به‌شێكى گه‌وره‌ى وه‌به‌رهێنانه‌كانى بۆ توركیا بگوازێته‌وه، به‌تایبه‌ت له بوارى دروستكردنى ئۆتۆمبێلدا.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشیكردووه: كۆمپانیاى (إیران خودرو كومبانی) كه یه‌كێكه له گه‌وره كۆمپانیاكانى دروستكردنى ئۆتۆمبێل له ئێران، به‌رپرسانى خۆى راسپاردووه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دروستكردنى كارگه‌یه‌ك له شارى وان- له باكورى كوردستان و رۆژهه‌ڵاتى توركیا بكه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رشاد موقیمى، سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاكه به یاوه‌رى وه‌فدێك گه‌یشتووه‌ته وان و چاوى به سه‌رۆك شاره‌وانى و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى شاره‌كه كه‌وتووه. به‌پێى رۆژنامه‌كه پێشبینى ده‌كرێت كارگه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌رى 50 هێكتار له ناوچه‌ى پیشه‌سازى وان دروستبكرێت و له قۆناغى یه‌كه‌مدا ببێته هۆى دابینكردنى هه‌لى كار بۆ نزیكه‌ى 1000 كه‌س.
له پاش كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له ئایارى 2018، ئێران رووبه‌ڕووى سزاى ئابورى توند بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژێرخانى ئه‌و وڵاته و چالاكییه ئابورییه‌كانى و ژیانى هاووڵاتیانى دروستكردووه.