وهزارهتى كارهبای ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە باربرا جێگری كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لەهەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد، لەو دیدارەدا كە بریكاری وەزارەتی كارەبا و ژمارەیەك لەبەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت و نوێنەرانی ژوورە بارزگانی و پیشەسازییەكانی ئەڵمانیاو بەرپرسانی گەورە كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە ئامادەیبوون.
راشیدهگهیهنن ، وەزیری كارەبا وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان و باسكردنی گرنگترین ئەو پرۆژە و كاروچالاكیانەی كە وەزارەت ئەنجامی داوە، باسی لەو پرۆژانەشی كرد كە وەزارەتی كارەبا لەپلان و بەرنامەیدایە جێبەجێیان بكات، دواتر وەزیری كارەبا لەگەڵ شاندی میوان كۆبوونەوەو باسیان لە چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە كۆمپانیا ئەڵمانیاكان كرد كە لەبواری كارەبا هەندێكیان لەكوردستان كار دەكەن ژمارەیەكی دیكەشیان لەگەڵ شاندەكەدا سەردانی وەزارەتیان كردووە، بەتایبەتی كە كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا خاوەنی ئەزموونێكی سەركەوتوون لەبوارەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبادا، لەتەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا وەزیری كارەبا ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەموو هاوكاری و كارئاسانییەك كە كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا بۆ ئەنجامدانی كاروپرۆژەكانیان لەهەرێمی كوردستان پێویستیان پێی هەیە.
وهزارهتى كارهبای ههرێم دهشڵێت ، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا لەهەرێم سوپاسی وەزارەتی كارەبای كرد بۆ ئەو پێشوازییەو كورتەیەكی لەسەر كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا و ئەو بوارانەی پسپۆرایەتیان تێدایە هەیە باسی كردوو، تەئكیدی لەوە كردەوە لەداهاتوودا ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا روو لەهەرێمی كوردستان دەكەن بەتایبەتی ئەو كۆمپانیانەی توانایەكی بەرزیان لە پیشەسازیی و ئەنجامدانی پرۆژە گەورەكانی كارەبادا هەیە.