كارگەیەكی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون لە چوارقوڕنە كرایەوە


كارگەیەكی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون لە ناحیەی چوارقوڕنە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین كرایەوە، بەرپرسانی سنورەكەش دەڵێن، كردنەوەی ئەم جۆرە كارگانە سودێكی زۆری هەیە، هەم بۆ ڕەخساندنی هەلی كار‌و هەمیش بۆ ساخكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران.

كارگەكە پڕۆژەیەكی كەرتی تایبەتە‌و پشت بەرهەمی ناوخۆیی زەیتوون دەبەستێت، لەرێگەی ئەم پرۆژەیەشەوە زەیتی زەیتوونی خۆماڵی بەرهەم دەهێنرێت‌و خاوەنی كارگەكەش بەنیازە لە داهاتوودا پڕۆژەكەی فراوانتر بكات، تاوەكو پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتیان پڕبكاتەوە.