ئەمڕۆ دووشەممە ٤/١١/٢٠١٩، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پڕۆژەی كوردستان فلاوەری بەسەركردەوە، كە پرۆژەیەكی بەرهەمهێنانی گوڵی سروشتیەو مانگانە توانای بەرهەمهێنانی ١٥٠ هەزار گوڵی هەیە.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە..
“ئەمڕۆ دووشەممە/٤/١١/٢٠١٩، پڕۆژەی كوردستان فلاوەرمان بەسەركردەوە، كە پرۆژەیەكی بەرهەمهێنانی گوڵی سروشتیەو مانگانە توانای بەرهەمهێنانی ١٥٠ هەزار گوڵی هەیە.
دەستخۆشیمان بۆ خاوەنی پڕۆژەكە هەبوو، وەبەرهێنان لەكەرتی كشتوكاڵ كەمترە لە ٢%، بۆیە رێنمایەكان هەموار دەكەینەوە بۆ ئەوەی ئاسانكاری بۆ كەرتی تایبەت بكرێت لەچوار چێوەی یاسا بەركارەكان تاوەكو كەرتی گشتی و تایبەت هاوەتەریب هەنگاو بۆ بونیادنانی ژێرخانی كشتوكاڵی و ئاودێری بنێن”.