وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری گرنگ دەربارهی ئاستی بازرگانیی هەرێمی كوردستان و ژماره‌ی كارگه‌كان و بوونی مادده بنچینهیییهكان ده‌خاته ڕوو.
فه‌تحی محەمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی كۆمان كردوونەته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاستی بازرگانیی ساڵی 2018ی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ گشت وڵاتانی جیهاندا بریتی بووه له 28 ملیار دۆلار. به‌گوێره‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و زۆربوونی جووڵه‌ی بازرگانیشەوە پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ ئه‌م ڕێژه‌یه بگاته سه‌رووی 30 ملیار دۆلار”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: “له ڕووی پیشه‌سازییه‌وه له‌گه‌ڵ باشتربوونی دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان، زیاتر له 4850 كارگه‌ی ناوخۆیی كه‌وتوونه‌ته كار و ئێستا له‌كار دان، كه هه‌ندێک له‌وانه مادده‌ی بنچینه‌یی به‌رهه‌م ده‌هێنن و توانیویانه پێداویستیی ناوخۆ به زیاده‌وه دابین بکەن، وه‌ک كارگه‌كانی چیمه‌نتۆ و ئاسن و شیش”.
فه‌تحی محەمه‌د وتیشی: “پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئه‌وه‌یه كه په‌ره به كاره بازرگانییه‌كانی بدات و جموجووڵی بازرگانی زیاتر بكات و هیچ پلانێكیش نییه، کە بایكۆتی هیچ وڵاتێک بكه‌ین.