وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەموو بازرگانێك مافی ئەوەی هەیە كە بازرگانی سوتەمەنی بكات بە بێ ئەوەی پێویستی بە دیاریكردنی رەسید هەبێت لە لایەن ئاسایشەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١-١٠-٢٠١٩بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، ” ئاماژە بە هەردوو نووسراومان ژمارە (١٧٤٨٣) لە بەرواری ٢٢/٩/٢٠١٩، وە نوسراومان ژمارە (١٨٣٦٩) لە بەرواری ٢/١٠/٢٠١٩، تایبەت بە بازرگانی سوتەمەنی، ئاگاداری سەرجەم بازرگانە بەڕێزەكان دەكەینەوە، كە هەموو بازرگانێك مافی ئەوەی هەیە كە بازرگانی سوتەمەنی بكات بە بێ ئەوەی پێویستی بە دیاریكردنی رەسید هەبێت لە لایەن ئاسایشەوە.”
ئشایەنی باسە ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمەش بۆ مەبەستی ڕەخساندنی مافی یەكسانی بازرگانیە بۆ سەرجەم بازرگانان و نەهێشتنی قورخكاری.