کاسبکاران نیگەرانن لەو بڕەپارەیەی بۆ خاشاک لێیان وەر دەگیرێت


دوای ئه‌وه‌ی کاسبکارانی شاری سلێمانی نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له‌ وه‌رگرتنی پاره‌ به‌رامبه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاک، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیان ئاگادار کرده‌وه‌ و داوایان کرد ئه‌م کێشه‌یه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بکات.

سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕۆژی سێ شەممە 29/10/2019 پێشوازیانکرد لە کاسبکاران و خاوەن دوکانەکانی بازاڕی شاری سلێمانی. 

به‌ختیار مەحمود مه‌لا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌جومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لاریمان لەپرۆژەکە نیە وە نابێت بارگرانیش لەسەر هاووڵاتیان دروستبکرێت،چونکە ئەونرخانەی لە ئێستادا دیاریکراوە بارگرانی دروستکردووە”.

ڕاشیگەیاند” ئێمە هەولەکانمان چردەکەینەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانن بەوکارە،داوادەکەین ئەو بڕیارە هەڵ پەسێردرێت تا ڕەوشی ئابوری کوردستان باش دەبێت پاشان لەکاتی جێبەجێکردنی دادپەروەری تێدابێت و بارگرانیش لەسەر هاوولاتیان دروست نەبێت”.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “کاسبکاران پاره‌یه‌کی زۆریان وه‌ک زه‌ریبه‌ و روسومات ساڵانە لێوەردەگیرێت زیادکردنی پارەی دیکە لەسەر کاسبکاران نیگەران دەکات، بۆ ئه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر بازرگانان و کاسبکاران  و هاوڵاتیان دروست نەبێت ‌ کارده‌که‌ین بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و روسوماتانه‌”.

”ئێمه‌ وه‌ک ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هاوڵاتیان کاسبکاران خۆیان به‌رپرس بن له‌ پاک و خاوێن راگرتنی شاره‌که‌یان به‌ڵام  ده‌بێت ره‌چاوی ره‌وشی ئێستای ئابووری کوردستان و بێ بازار بکرێت ”.

جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه‌ ”ئێمه‌ وه‌ک ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی هه‌وڵه‌کانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ و کار ده‌که‌ین بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕه‌ پارانه‌، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یه‌وه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین تاکو ده‌گه‌ینه‌ چاره‌سه‌رێک”.