داوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی فرۆشیارانی ناوبازار نیگه‌رانیه‌كانی خۆیان له باره‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك گه‌یانده ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، سه‌رۆكی ژوور به مه‌به‌ستی به‌دواداچون كردن بۆ كێشه‌كه‌یان كۆمپانیای ئینسایتی بانگێشت كرد كه له‌لایه‌ن شاروانی سلێمانیه‌وه راسپێردراوه بۆ كوكردنهوه پاره له‌به‌رامبه‌ر فرێدانی زبڵ و خاشاك.
له كۆبنهوهیهكدا به ئاماده‌بونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئینسایته له‌لایه‌ن شاروانی سلێمانیه‌وه راسپێردراوه بۆ كوكردنهوه پاره له‌به‌رامبه‌ر فرێدانی خۆڵ و خاشاك، له‌باره‌ی نیگه‌رانیه‌كانی كاسبكاران گفتوگۆكرا.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا كوردستاندا و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پارانه له‌م بێ بازاڕیهدا ده‌بێته بارگرانی بۆ كاسبكاران، له رێنمایه‌كانی شاره‌وانیشدا ڕه‌چاوی پیشه‌كان نه‌كراوه له ڕوی جۆریه‌وه هه‌ندێك پیشه هه‌یه كه خۆڵ و خاشاكیان كه‌مه بۆ نمونه ماركێتێك و سه‌رتاشخانه‌یه‌ك وه‌ك یه‌ك پاره‌ی كۆكرنه‌وه‌ی خاشاكیان لێ وه‌رده‌گیرێت كه ئه‌مه‌ش نا دادپه‌روه‌ریه.
راشیگه‌یاند ”پێوست بوو له ڕێنمایه‌كانی شاره‌وانیدا ڕه‌چاوی ناوچه‌ی جوگرافی بكرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه نه‌كراوه فرۆشیارێك له شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت وه‌كو فرۆشیارێكی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر پاره‌ی لێ وه‌رده‌گرێت كه ئه‌م دوو شوێنه له رووی ئاستی ژیانكردن و گوزه‌رانی هاوڵاتیانه‌وه جیاوازه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”پێوسته له كاتی ده‌ركرنی ئه‌م جۆره بریار و ڕێنمای و تهندارانهدا راوێژ به نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بكرێت كه ژووره بازرگانییهكانن به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه نه‌كراوه كه ده‌مانتوانی چه‌ندین پرۆژه پێشنیاز بكه‌ین، كارێك بكه‌ین بارگرانی له‌سه‌ر هاوڵاتیان و كاسبكاران دروست نه‌بێت”.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ”له كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م بریاره‌دا ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه‌ی له هاوڵاتیان و بازرگانان و كاسبكارانی سلێمانی كۆده‌كرێته‌وه بكرێت به پرۆژه بۆ خزمه‌تی شاره‌كه و ببێته داهاتێك بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه پێوستی جدی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكن نه‌وه‌ك بگه‌رێته‌وه وه‌زاره‌تی دارای و بدرێت به موچه یاخود له شوێنێكی تر سه‌رف بكرێت”.
نوێنه‌ری كۆمپانیای ئینسایت رایگه‌یاند ”له‌ساڵی ٢٠١٦دا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ناتوانێت پاره‌ی كۆمپانیاكانی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك سه‌رف بكات، بۆیه بریاردرا به وه‌رگرتنی برێك پاره له هاوڵاتیان و كاسبكاران و بازرگانان له‌به‌رامبه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكدا كه له ئێستادا له هه‌ولێر و دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێت، سلێمانیش كراوه به ٧ زۆنه‌وه تاكو پاره‌كه كۆ بكرێته‌وه”.
نوێنه‌ری كۆمپانیای ئینسایت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”ئێمه هاتوین بۆتان رونبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئه‌مه ته‌نها جێبه‌جێ كردنی تهندهرهكهمان له‌سه‌ره كه له‌سه‌دا ٩٠ ئه‌و پاره‌ی كه كۆده‌كرێته‌وه ده‌بێته داهات بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها له سه‌دا ١٠ وه‌ك روسماتی كۆ كردنه‌وه‌ی پاره‌كه و دروستكردنی داتا پهیسێك بۆ رووپێی كردنی شاره‌كه ده‌درێت به ئێمه”.