پێنجه‌مین فیستیڤاڵی هه‌نار به‌ڕێوه‌ده‌چێت

بڕیاره‌ رۆژانی 1 و 2 -11-2019 تۆڕی رێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، پێنجه‌مین فیستیڤاڵی هه‌نار بۆكار و به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌كان سازبكات.

فیستیڤاڵه‌كه‌ له‌پاركی شاری یاری هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان نمایش ده‌كرێت و میوانانیش ده‌توانن وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می خۆماڵی كڕیاری به‌رهه‌مه‌كان بن.