بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، له‌سه‌ره‌تای مانگی (تشرینی یه‌كه‌م)ی ئه‌مساڵه‌وه، دراوی جۆری (100) دۆلاری نوێ ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فڕانس پرێس به‌یاننامه‌یه‌كی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكای بڵاویكرده‌وه، كه تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، دراوی جۆری (100) دۆلاری نوێ له‌ڕۆژی (8-10-2013) به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژی (16)ی مانگی (ڕه‌زبه‌ر)ی ساڵی (2713)ی كوردی، ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه.
بڕیاربوو دراوی جۆری (100) دۆلاری نوێ، له‌مانگی (شوبات)ی ساڵی (2011)ه‌وه بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی هه‌ندێك كێشه‌ی هونه‌ری به‌تایبه‌تی لولبوونی جۆری كاغه‌زی ئه‌و جۆره دراوه له‌كاتی لهچاپداندا، خستنه بازاڕی (100) دۆلاری نوێی ئه‌مریكی دواخرا.
ساڵی (2010) ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا پرۆژه‌یه‌كیان ئاشكراكرد، بۆ ده‌ركردنی دراوی جۆری (100) دۆلاری نوێ، كه ساخته‌كردنی زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت.