له‌مڕۆوه‌ به‌بێ ڤیزه‌ سه‌ردانی ئێران بكه‌


لەمڕۆوە هاوڵاتیان و گەشتیارانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: بەبڕیاری حکومەتی هەرێمی كوردستان له‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، هاوڵاتیانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن بەبێ ڤیزا لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن و بۆ ماوەی 30 رۆژ لەو وڵاتە بمێننەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: ئەم بڕیارە تا 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان بەبێ بەرامبەرو وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەک دەتوانن بچنە وڵاتی ئێران.

راشیگه‌یاندووه‌، بڕیارەکە لەپێناو کارئاسانیکردن بۆ هاوڵاتیان و زیادکردنی هاتوچۆی گەشتیارییە لەنێوان هەردوو وڵاتدا.