لە سبەینێ وە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.
بەبڕیاری حکومەتی هەرێم لە سبەینێ پێنج شەمە 24/10/2019 ەوە هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن بەبێ ڤیزا لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن و بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەو وڵاتە بمێننەوە.
ئەم بڕیارە تا 31/12/2019 بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان بەبێ بەرامبەر وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەک دەتوانن بچنە وڵاتی ئێران.
بڕیارەکەش لەپێناو کارئاسانیکردن بۆ هاوڵاتیان و زیادکردنی هاتوچۆی گەشتیارییە لەنێوان هەردوو وڵاتدا.