نوێنه‌رانی فرۆشیارانی ناوبازار نیگه‌ران له‌و باج و روسوماتانه‌ی كه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه لێیان وه‌رده‌گیرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ژوور و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێرییه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێریی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، نوێنه‌رانی فرۆشیارانی ناوبازار رایانگیاند ”له‌م بێ بازارییه‌دا بڕه پاره‌یه‌كی زۆرمان لێوه‌رده‌گیرێت كه له ١ هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه‌ش بارگرانی زۆری بۆ كاسبكاران و فرۆشیارانی ناوبازاڕ دروست كرده‌وه، بۆیه داواكارین له به‌رێزتان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌مان بده‌ن”.
لای خۆشیه‌وه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”به‌دواداچون بۆ كێشه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ شاره‌وانی و لایه‌نه په‌یه‌وه‌ندیداره‌كان كۆده‌بینه‌وه تاكو رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌كه‌تان بدۆزینه‌وه”.