ژماره‌یك بازرگانی شیره‌مه‌نی كه كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان له رێگه‌ی مه‌رزی باشماخه‌وه هاورده‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، نیگه‌ران له زیادكردنی رێژه‌ی باج و رسومات، بۆ ئه‌مه‌به‌سته سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیان كرد له لایه‌ن سه‌رۆكی ژوور و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێرییه‌وه پێشوازیان لێكرا و كۆبونه‌وه.
له كۆبونوه‌كه‌دا بازرگانانی بواری شیرمه‌نی نیگه‌رانی خۆیان له باره‌ی زیادكردنی ئه‌و باج و رسوماتانه‌ی كه له كاتی پشكنینی كاڵاكانیان لێوه‌رده‌گیرێت گه‌یانده ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و داوایان كرد كاربكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و باج روسماتانه، چونكه ده‌بێته‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ڕێره‌وی بازرگانی و بازرگانان ناچارده‌كات كاڵا‌و شتومه‌كه‌كانیان له رێگه‌ی مه‌رزه‌كانی تره‌وه هاورده بكه‌ن كه به‌م شێوه‌ییه مامۆڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكرێت.
بازرگانان ده‌ڵێن ”له‌پێشتردا له‌كاتی پشكنینی كاڵاكانمان 50 هه‌زار دینارمان لێوه‌رده‌گیرا به‌ڵام ئێستا به نیازن ١٣٠ هه‌زار دینارمان لێوه‌ربگرن، داوای سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ژووری بازرگانی، سیروان محه‌مه‌د په‌یه‌وه‌ندی كرد به به‌رسانی مه‌رزه‌كه‌وه و بریاردرا تاكو یه‌ك شه‌ممه بریاره‌كه رابگیرێت و دواتر گفتوگۆی زیاتر له‌م باره‌یه‌وه ده‌كرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه ده‌درێت”.
بازرگانان نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی له مه‌رزی باشماخ هه‌موو زیادكردنی باج و روسماته‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌ڵام له مه‌رزه‌كانی تردا ئه‌م بریارانه جێبه‌جێ ناكرێت كه ئه‌مه‌ش كارگه‌ری زۆری كردۆته‌سه‌ر كێبرێكی بازار و گۆرانكاری له نرخی كاڵا‌و شتومه‌كانندا.
لای خۆشیه‌وه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمان رایگه‌یاند ”به‌دواداچون بۆ كێشه‌كه‌تان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ین تاكو ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌رێكی گونجاو”.