بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌قۆناغی ئێستادا حكومه‌تی عێراق به‌نیازنییه گۆڕانكاری لهدراودا بكات‌و سێ سفره‌كه‌ی سه‌ر دراو لابه‌رێت، ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه كه‌باس له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن.
بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه (سۆمه‌رییه نیوز) بڵاویكرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی سیستمی دراو‌و لابردنی سێ سفره‌كه‌ی سه‌ر دراو بڵاوبوونه‌ته‌وه، دوورن له‌ڕاستییه‌وه، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بارودۆخی ئابوری وڵات ڕێگه به‌گۆڕینی سیستمی دراو‌و لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو نادات، بۆیه بانكی ناوه‌ند له‌قۆناغی ئێستادا بیر له‌لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو ناكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی شاره‌زایانی بواری ئابوری، له‌ئێستادا عێراق ئاماده‌نییه گۆڕانكاری له‌دراوی وڵاته‌كه‌یدا بكات‌و سفره‌كانی سه‌ر دراو لابه‌رێت، چونكه هه‌ر گۆڕانێك له‌سیستمی دراودا پێویستی به‌سه‌قامگیری سیاسی‌و ئهمنیو ئابوری هه‌یه.