به‌هۆی داخستنی رێی به‌غدا به‌ڕووی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كاندا، سه‌تان شۆفێری كورد بێكار بوون، هۆكاری داخستنی رێیهكهش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه تا زیاره‌تكاران به ئاسانی رێوڕه‌سمی چله‌ی حوسێن به‌ڕێوه ببه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌م، به‌هۆی داخستنی رێگه‌وبانه‌كان له ده‌روازه‌كانی به‌غدا به‌ڕووی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كاندا، نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه سه‌تان شۆفێری بارهه‌ڵگر كه كاریان گواستنه‌وه‌ی شمه‌كه له مه‌رزه‌كانه‌وه بۆ به‌غدا و ناوچه‌كانی تری عێراق، بێكار بوون.
به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی چله‌ی حوسێن ئیمامی شیعه‌كان، رێیه‌كان داخراون و تا دووسبه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ، پاساویشیان بۆ ئه‌وه گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ته‌ناهییه.
عه‌لی حه‌یده‌ر ئه‌فسه‌ر ی هه‌واڵگری له پۆلیسی دیاله راگه‌یاند، ئه‌و پلانه ته‌نیا بۆ ئاسانكارییه بۆ هاتوچۆی شیعه‌كانی ئێران.