به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كان، فرۆشتنی موڵك له توركیا به ڕێژه‌ی 14% له‌ماوه‌ی رابوردوودا دابه‌زیوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابوردووی 2018.
رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی له ده‌زگای ئاماری توركییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، له‌ماوه‌ی كانونی یه‌كه‌م تا مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ 865 هه‌زار و 473 موڵك ئاڵووێری پێوە نەكراوە، له‌كاتێكدا هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابوردوو یه‌ك ملیۆن و دوو هه‌زار و 391 موڵك بووه.
هه‌روه‌ك هه‌مان ماوه‌ی نۆ مانگی ساڵانی 2015 و 2016 و 2017 فرۆشتنی موڵك له‌مساڵی 2019 زیاتر بووه، كه كه‌مترین ئاست بووه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابوردوودا.
ته‌نها له‌ماوه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا بۆ یه‌كه‌مجار به‌ڕێژه‌ی 15% دابه‌زیوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابوردوو. ده‌زگای ئاماری توركیا ئاشكراشیكردووه: له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵی 2019 دا فرۆشتنی موڵك له توركیا به خه‌ڵكی بیانی به رێژه‌ی 26% دابه‌زیوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابوردوو.