بازرگانێكی شاری سلێمانی گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌نده‌نوسیا واژوو كرد كه ماوه‌یه‌كی زۆره پێكه‌وه كاری بازرگانی ده‌كه‌ن.
حاجی جوتیار، خاوه‌ن كۆمپانیایی شمیم، گوڵ بەھار رایگه‌یاند ” لەگەڵ کۆمپانیای بورھان بۆ بازرگانی گشتی ماوه‌ی ١٠ ساڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایی پیتی ماێۆرا کە بەرھەمی خواردنەوەی گەرمی تۆڕابیكای ئه‌نده‌نوسی كارده‌كه‌ین، خۆشبه‌ختانه توانیمان گرێبه‌ستێكی كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایی ناوبراو واژوو بكه‌ین، درێژه‌به كاره‌كانمان بده‌ین”.
راشیگه‌یاند ”ساڵانه له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی باڵوێزخانه‌ی ئه‌نده‌نوسیا كه بۆ كۆمپانیاكه‌مان دێت سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین، واژوو كردنی ئه‌م گرێبه‌سته‌ش بووه هۆی خۆشحاڵی باڵوێزخانه‌ی ئه‌نده‌نوسیا له عێراق و وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌و وڵاته”.
حاجی جوتیار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ”ئه‌م گرێبه‌سته ده‌بێته‌هۆی به‌هێزكردن و زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا، هیوادارم بازرگانانی كوردستان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان واژوو بكه‌نن تاكو بتوانن كاڵا‌و شتومه‌كی كوالێتی به‌رز هاورده بكه‌ن”.