سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشنیاری هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنانمان
كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی وه‌به‌رهێنان بدرێته ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
و رۆتینات له وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت كه‌مبكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 16 تشرینی
یەکەم، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ شاندێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
كۆبووه‌وه كه پێكهاتبوون له ئه‌نجومه‌نی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی
كوردستان و ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته.
محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی
سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی USKBC كه ئه‌نجومه‌نێكه
بۆ پێناسه‌ی بازرگانی له نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان
ئه‌نجامدا، مه‌به‌ست له‌و كۆبوونه‌وه‌یه خستنه‌ڕووی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان بوو له
هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وان كۆمه‌ڵێك كۆمپانیایان له‌گه‌ڵدایه و خۆشیان له هه‌رێمی
كوردستانن بۆ ئه‌وه‌ی هانی وه‌به‌رهێنان بده‌ن.
وتیشی: “به‌پێی
كارنامه‌ی حكومه‌ت ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌ن
یه‌كجار زۆرن، به‌تایبه‌ت له كه‌رتی بنیاتنان و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار،
له‌و بوارانه كاری زۆر باشه هه‌یه كه پێویسته بكرێن .