“ترشە سماق” زیادی كردووە و بەشێك لەدانیشتووانی بەشی سەرەوەی ناو
قەزاكە، وەك یەكێك لەسەرچاوەكانی پەیداكردنی داهات و بژێویی پشتیان پێ بەستووە.
نەوزاد جەلال، جووتیاری نموونەیی و
شارەزای دار ترش لەپێنجوێن، رایگەیاند:
بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافی و گونجاویی رەوشی كەشوهەوای سنوورەكەمان، نزیكەی (30)
هەزار داری ترش، كە یەكێكە لەدارە خۆڕسك و سروشتییەكان، لەسنووری قەزای
پێنجوێن و بەتایبەتی لەبەشی سەرەوەی گەڕەكەکەمان و شاخە بەرزەكاندا، بوونیان هەیە
و هەر دارێكیش نزیكەی (500 تا 1000) گرام دەگرێت، واتە (نیو تا كیلۆیەك) بەرهەمی
هەیە.
وتیشی: “زۆرترین دارەكان، پێیان دەوترێت “ترشە
سماق” كە بەرزی ئەم دارە لەمەترێكەوە تا دوو مەتر دەبێت و بۆڵبۆڵ لەسەر پۆپەی
لقەكانی دەیگرێت، واتە هەموو سەر پەلەكانی، بۆڵێكی پێوەیە، سور دەبێتەوە و
لەئێستاشدا كە وەرزی پایزە پێگەیشتنی ترش دەستیپێكردووە“.
روونیشیكردەوە: لەساڵی 1991 بەدواوە و پاش راگوێزانی
دانیشتوان و هاووڵاتیانی پێنجوێن لەلایەن رژێمی پێشووی بەعسەوە، كاتێك گەڕاینەوە بۆ
پێنجوێن، زیاتر ئاشنای ترش بووین.
هاوكات عەلی محەمەد، فرۆشیاری ترش لەبازاڕی پێنجوێن، بۆ
دواڕۆژ، روونیكردەوە: لەراسیتدا زۆربەی ئەو كەسانەی باخیان هەیە و ترشی
تێدایە خۆیان لێیدەكەنەوە، ئەوەشی كە باخی نییە، دەچێتە بەرزایی و شاخ
و هەردەكان، كە خاوەنیان نییە و سروشتییە.
ئاماژەی بەوەشكرد: نرخی هەر كیلۆیەك ترش ئێمە بەدوو تا سێ
هەزار دینار دەیكڕین و دەیدەینەوە بە هەشت هەزار دینار، كە بەشێكی بۆ خواردن و
بەشێكی تریش وەك سەرچاوەیەكی پەیداكردنی داهات و بژێوی ترش دەفرۆشێت.
هەر لەوبارەیەوە و بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرێتی كشتوكاڵی
پێنجوێن، كە وێنەیەكی دراوەتە دواڕۆژ، ئاماژە بەوەكراوە، بەهۆی ئەوەی كە بەشێك
لەداری ترشەكان، كەوتوونەتە بەشی سەرەوەی قەزای پێنجوێن و لەو شوێنانەش تائێستا
زۆرترین رێژەی مینی لێیە، بۆیە وەرگرتنی ئامارێكی ورد مەحاڵە، بەڵام بەوتەی خاوەن
دارترشەكانی ناو پێنجوێن و فرۆشیارانی ناو بازاڕ بۆ بەشی رووەكی بەڕێوەبەرێتی
ناوبراو، رێژەی ئەمساڵی ترش زۆر زیاتر لەپار ساڵ و ساڵانی رابوردووترە و ، گەیشۆتە
نزیكەی (30) تەن، بەڵام ساڵانی رابردوو رێژە و بڕی ترش كەمتر لە(پێنج) تەن بووە،
هۆكارەكەشی پەیوەندی بەكەمی.
سەرچاوە: دواڕۆژ