به‌مه‌بستی له نزیكه‌وه ئاشنابوون به چۆنه‌تی وانه‌وتنه‌وه و كوالێتی خوێندن، زانكۆی ئه‌مریكی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی شاری سلێمانی بانگێشت كرد كه سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیش ئاماده‌بوو.
کامەران ئەحمەد، جێگری سه‌رۆكی بۆردی ئەمینداران لە زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی رایگه‌یاند “”ئامانجی سەرەکیی زانکۆكه‌مان بریتییە لە : پەروەردەکردنی فێرخوازان بەشێوەیەکی پیشەییانەو نوێخوازنە کە لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی هەمەجۆرو ژینگەیەکی جیهانی بگونجێن ، لەسەر بنەمای کەسێتیی دروست ، گیانی هاونیشتمانێتی ، رەفتاری بەرزی کارکردن ، بەتوانایی لەمامەڵەکردن و بیرکردنەوەی رەخنەگرانە””.
راشیگه‌یاند ”زانكۆی ئه‌مریكی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ ئه‌هلیه‌كانی كوردستان، سیستمی پەروەردەیی لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی سیستمێکە ئیلهامی لەهونەری لیبڕاڵی ئەمریکی وەرگرتوە ، بەهۆی فێرکردنی نایاب، بەرزیی ئاستی خوێندن و بایەخدان بەخزمەتکردنی فێرخواز، زانکۆ بەردەوام لەگەشەسەندندایە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “ئه‌مرۆ به‌رپرسانی سه‌رجه‌م فه‌رنگه‌كانی شاری سلێمانیمان بانگێشت كردوه تاكو له نزیكه‌وه به‌شه جیاوازه‌كانی زانكۆكه‌مان بینین و به چۆنیه‌تی وانه‌وتنه‌وه و كوالێتی خوێندن ئاشانابن، سپاسی فه‌رنگه حكومیه‌كانی شاری سلێمانیش ده‌كه‌ین كه هه‌میشه گرنگیان به سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ژیان له‌م شاره‌داوه”.
لای خۆشیه‌وه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”زانكۆی ئه‌مریكی سلێمانی پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و بووه‌ته جێگه‌ی ئومێدی نه‌وه‌كانمان، هاوكات، سوپاسی به‌رپرسان و كارمه‌ندانی زانكۆكه‌ی كرد، كه توانیویانه گرنگی به پێشخستنی زانكۆ و پرۆسه‌ی خوێندن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانمان بده‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هیوادارین سه‌رجه‌م زانكۆكانی كوردستان گرنگی به كه‌رتی تایبه‌ت بده‌ن و كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه خوێندكاران پێبگه‌ینن تاكو له‌دوای ته‌واو كردنی خوێندن بتوان له كه‌رتی تایبه‌تدا كار بكه‌ن وپه‌یوه‌ندییان هه‌بێت له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌تدا تاكو ژێرخانی ئابووری كورستان به‌هێزتر بێت.
زانکۆی ئەمریکی سلێمانی کە لەسەر زەوییەکی پان و پۆڕی ١٦٩ هێکتاری بنیادنراوە ، بینایەکی کارگێڕی و یەکێکی ئەکادیمی و زیاتر لەپەنجا دانە پۆلی تێدایە ، بەداتاشۆو تاقیگەی کۆمپیوتەریی پێشکەوتو و کتێبخانەیەکەوە کە هەزاران کتێبی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبیی تێدایە .
زانکۆ هەروەها کافتریایەکی فراوان و چەندین هۆڵی یەدەگ کە بۆ چەندین کار دەست دەدەن ، لەگەل ساڵەیەکی یاریکردن و دو (٢) یاریگای دەرەکی : یەکێکیان بۆ تۆپی دەست و ئەوی تریان بۆ تۆپی پێ ، دەگرێتەخۆ .
جگەلەوە ، بینایەکی ئەکادیمیی زیادە ، بەچەندین تاقیگەی زۆر پێشکەوتوەوە ، لەگەڵ چەندین دەزگاو ئامرازی گرنگ ، لەوانە : دەزگایەکی چاپکردنی ٣ رەهەند (3D) ، جێگەیەکی تایبەتی بۆ فرۆشتنی کتێب ، چەندین سەنتەری تایبەت بەپەرەپێدانی توانای نوسین و ماتماتیک ، سەنتەرێکی تاقیکردنەوە ، هەروەها سەنتەرێکی پەرەپێدانی توانا پیشەییەکان ، لەزانکۆدا هەن .
زانکۆ هەروەها ٤٠٠ سیسەمی نوستنی لەناو بینای بەشی ناوخۆیی فێرخوازان کە لەناو خودی زانکۆدایە ، بۆ فێرخوازانی دەرەوەی شار دابین کردوە.