یەکەم کاروانی ھاوکاری له‌ سلێمانیه‌وه‌ بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەنێردرێت


بەمەبەستی گەیاندنی ھاوکاری بۆ لێقەوماوان و ئاوارەبوانی جەنگ یەکەم ھاوکاری لەسلێمانیەوە بۆ ڕۆژئاوا بەڕێکەوت.

ھۆشمەند ھادی، بەڕێوەبەری فرۆش لە کارگەی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند “لەدوای ئەوەی شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردوو ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سفیل ئاوارەبون و ماڵ و حاڵیان جێھێشتووە و پێویستیان بە ھاوکاریە ئێمە لە ئێستادا ھاوکاری خۆمان ڕەوانە دەکەین بۆ ڕۆژ ئاوا تابتوانین بەشێک لە ئازاری لێقەوماوان کەم بکەینەوە”.

ڕاشیگەیاند “لەئێستادا ئێمە ١٠٠ ھەزار دەبە ئاوی یەک لیترو نیومان بەڕێکردووە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، لەگەڵ لیژنەیەکی تایبەتدا کە دابەشی دەکەن بەسەر ئاوارەبوان و لێقەوماواندا کە ئەمە بەشێکی ھاوکاری لە کارگەکەمان و گەر پێویستبکات ئەوا بەردەوام دەبین لە ناردنی ھاوکاری زیاتر”.

ئاماژەی بۆئەوەکرد ھەرکەس و لایەنێک کەدەیەوێت ھاوکاری بگەیەنێتە لێقەوماوانی ڕۆژئاوا ئەوا دەتوانێ لە ڕێگەی ئێمەوە کارەکانیان بۆ ئاسانبکرێت و بەزوترین کات ھاوکاریەکان بگاتە دەستیان.