كۆنفرانسی هاوبه‌ش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌دروشمی ئاسشتی و بوژاندنه‌وه به‌رێوه‌چوو، كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا و عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كۆمپانیاكان و خاوه‌نكاران تیادا به‌شدار بوون.
له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا شادنێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیش به‌شدارن تاكو بتوانن له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن به مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردولادا .
كۆنفرانسه‌كه‌دا قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمیانى وتەیەکدا لەبەردەم ژمارەیەک کۆمپانیاى ئەمریکى و کونسوڵى ئەمریکا لە هەولێر، رایگەیاند، ”ئەمرۆ دیسان کورد غەدرى لێ دەکرێت و کورد نیگەرانە لە پشتتێکردنى، بریارەکەى ترەمپ بۆ کشانەوەى لە رۆژئاواى کوردستان بووە هۆى کوشت و کوشتارو ماڵوێرانى ئاوارەبوون خەلک ماڵ و گوند‌و شار‌و شارۆچکەکانیان جێهێشتووە”.
راشیگه‌یاند، بەهۆى کشانەوەى بریارەکەى سەرۆکى ئەمریکا لەکاتێکدایە کە هێزە نادیموکراتەکان لە جاران نادیموکراتى ترن و تیرۆرستان لە جاران بەهێزترن و دوژمنەکانى ئەمریکاش لە جاران بەهێزترن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پێوسته به‌شداربوانی ئه‌م كۆنفرانسه بێ تاقه‌تی و بێزاری هاوڵاتیانی كورد به‌هۆی ڕه‌وشی رۆژئاوای كوردستانه‌وه ببین و بیگه‌یه‌نن به به‌رپرسانی ئه‌مریكا.