پێدەچێت لەكۆتایی ئەم مانگە دەست بەجێبەجێكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بكرێت

مامەڵە یاسایی و كارگێڕییەكانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەقۆناغی كۆتاییدایە و پێدەچێت لەكۆتایی ئەم مانگە دەست بەجێبەجێكردنی بكرێت. 

ئەندازیار ئازاد رەسوڵ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئەمڕۆ 14ی تشرینی یەكەمی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: كاری یاسایی و ئیداریی پڕۆژەكە لەكۆتاییدایە و وەزارەتی شارەوانی فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ دەردەكات لەگەڵ فەرمانی تەحویلی پڕۆژەكە بۆ كۆمپانیای قەیوان لەگەڵ لایەنی سەرپەرشتیار كە فەرمانگەكەی ئەوانە. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد: هەرچەندە بەفەرمی لەكاتی دەستپێكردنی پڕۆژەكە ئاگادار نەكراونەتەوە، بەڵام رەنگە لەكۆتایی ئەم مانگەدا بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە. 

پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی پڕۆژەیەكی ستراتیژییە و بڕی 469 ملیار و 900 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە.