وەزیری نەوتی عێراق: لە 3 ھەزار و 200 ھەلیكار له كەرتی نەوتیدا دابیندەكرێت


سامر ئەلغەزبان وەزیری نەوتی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە كە وەزارەتەكەی بەردەوا، لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت رەخساندنی ھەلیكار بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی تایبەت بە كەرتی نەوت ، تائێستاش توانیوایە زیاتر لە 3 ھەزار و 200 ھەلیكار لەو كەرتە برەخسێنن.

فەیاز نیعمە بریكاری وەزارەتی كاروباری دەرھێنانی نەوت ئاماژەی بەوەداوە ، كە وەزارەتەكە سوورە لەسەر دابینكردنی ھەلێكار بۆ گەنجانی وڵاتەكەی ، ھەر ئەوەشە وایكردووە كە وەزارەتەكەیان چەندین لیژنە پێكبێنێت بۆ ئەوەی بەرنامە و پلانی تایبەت بە دابینلردنی ھەلیكار لە كەرتی نەوتی دابڕێژن و كۆبوونەوەكان لەگەڵ بەرپرسانی نەوتی و فەرمانگە نەوتییەكان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.