به‌هۆی قەدەغەكردنی ھێلکەی تورکی بۆ بازاڕەکانی عێراق ٨ وەبەرھێنەری تورکی مایەپوچبون

دوای ئەوەی کە حوکمەتی عێراق بڕیاریدا لەرۆژی ١_٥_٢٠١٩ ھاوردەکردنی ھێلکەی تورکی بۆ بازاڕەکانی عێراق قەدەغە بکات ئەمرۆ رۆژنامەی زەمانی تورکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ”تا ئەمرۆ ٨ وەبەرھێنەری تورکی مایەپووچبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە”.

رۆژنامەی زەمانی تورکی رایگه‌یاند ”لە ماوەی ٢٠ رۆژی ڕابردودا لەبەر بێ پارەی بە ناچاری یەک ملیون مریشک لەناوچوون  چوونکە نەیانتوانیووە عەلەف و خواردنیان بۆ دابین بکریت”.

لەیەکەم رۆژی بڕیارەکەوە تا ئێستا بە ناچاری ١٧ ملیون مریشک سەربڕدراون, ھەر بەھۆی قەدەغەکردنی ھێلکە حوکمەتی تورکی ناچاربووە باجی سەر ھێلکە و مریشک لە ٨٪‏ وە بۆ ١٪‏ داگرێت و نرخی یەک پاکەتی ھێلکە لە بازارەکانی تورکیا لە ١٢ لیرەوە بۆ ٦ لیرە دابەزییوە.

سافاش دۆغان بەڕیوبەری کۆمپانیای تایبەت بە وەبەرھێنانی ھێلکە بە رۆژنامەی زەمانی ڕاگەیاندوە ”ئەگەر ھاتووەئەم قەدەغەکردنە بەردەوام بێت ئەوە لە شەش مانگی داھاتودا بازاڕی ھێلکە و مریشک لە تورکیا توشی ئفلیجبوون دەبێت و بە ئاسانیش قەیرانەکانی تورکیا لەو بوارەوە چارەسەر نابێت”.