ژووری بازرگانی پیرۆزبایی لە بەرپرسی یەکەی حەفتا دەکات


بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن له‌  دەست بەکاربونی  مسته‌فا چاوڕه‌ش لە پۆستە نوێکەیدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور سەردانی ھێزەکانی حەفتایان کرد.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور سەردانی مستەفا چاوڕەش بەرپرسی ھێزەکانی حەفتایان کرد کە لە ئێستادا ئەو ئەرکە نوێیەی گرتۆتە ئەستۆ.

سەرۆکی ژوور پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی بەرپرسی ھێزەکانی ٧٠ کردوو ھیوای خواست لەکارەکانیا سەرکەوتوبێت و پشتیوانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ دووپاتکردەوە لە ھەر ھەنگاوێک بۆپاراستنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی سەر و ماڵی ھاووڵاتیان.

لای خۆشیەوە بەرپرسی ھێزەکانی ٧٠ سپاسی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی کرد بۆ سەردانەکەیان و ئه‌و هاوکاریانه‌ی به‌ به‌ردوامی پێشکه‌شی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیان کردوه‌.