12هەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی یەکێتی هەنگەوانانی عەرەب بەهەماهەنگی، لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر و تۆڕی هەنگەوانانی کوردستان بهرێوهدهچێت.
کۆنگرەكه رۆژی دووشەممە، 7_ 9/ 10 / 2019 کاتژمێر 10 بیانی له ههولێر دهكرێتهوه، ئەوەی شایانی ئاماژەیە ئەمە یەکەم جارە ئەو کۆنگریە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
مەبەست لە کۆنگرە
1_ تاوتوێکردنی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی جیهانی تایبەت بە بواری پەروەردەکردنی هەنگ و نەخۆشیەکانی کە لە لایان چەندین پڕۆفیسۆر و شارەزایانی بوارەکە
2_ پێشانگایەکی تایبەت بە هەنگوین و پێداویستییەکانی تایبەت بە پەروەردەکردنی هەنگ.
3_ وانەی زانستی تایبەت بە بەخێوکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی هەنگ کە لە لایان چەندین شارەزای بوارەکە لە وڵاتانی جیاواز پێشکەش دەکرێت.
4_ کێبڕکێ لە نێوان هەنگوینی بەشدار بوان بۆ دەستنیشانکردنی باشترین هەنگوینی بەشداربوو کە لە لایان چەند پسپۆرکی هەنگوین و لە رێگای پشکنینی تاقیگەیی دەستنیشان دکرێت.
5_ وڵاتانی بەشداربوو ( بەریتانیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، سویسرا، یۆنان، تورکیا، ئیران، چین وڵاتانی عەرەب کە پێکدێن لە عیراق، ئەردن، مسڕ، تونس، سودان، لیبیا، جزائیر، لوبنان، فەلەستین، عومان، یەمەن.
6_ پێش ئێستا هەنگوینی کوردستان 4 جار پلەی یەکەمی لە کۆنگرە نێودەوڵەتییەکان بدەست هێناوە.