قوتابییه‌كی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته دیزاینكردنی كامێرایه‌كی زۆر بچووك كه هاوێنه‌ی هه‌یه، به‌ڵام قه‌باره بچووكه‌كه‌ی نه‌بووه رێگر له بوونی ته‌كنه‌لۆجیا و سیستمی نوێ له ناویدا.
ئه‌و قوتابییه كه ناوی گریگ داشه و ته‌مه‌نی 25 ساڵه، كامێرایه‌كی دروستكردووه به درێژیی ته‌نیا 4 سانتیمه‌تر و به‌رزیی دوو سانتیمه‌تر و پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی له‌و داهێنانهشدا خۆشه‌ویستی بۆ هونه‌ری وێنه‌گرتن بوو.
له رووی ته‌كنه‌لۆجییه‌وه كامێرا بچووكه‌كه كه ناوی لیتل كیكلۆپسه، سیستمی وێنه‌گرتنی به‌رده‌وامی تێدایه و ده‌كرێ گرته‌ی ڤیدیۆی پێ وێنه بگیرێت و سیستمه‌كه‌ی ئێچ دییه و توانای 12 مێگا پێكسڵه و نرخه‌كه‌شی ته‌نیا 100 دۆلاره.