به‌مه‌بستی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسایی کار، وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆنفرانسيكی ئه‌نجامدا.
له کۆنفرانسه‌که‌دا دکتۆر سه‌لام عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و سه‌رجه‌م رێکخراوه پیشه‌یه‌کانی کرێکاران و ژماره‌یه‌ک له یاساناسان و خاوه‌نکاران به‌شرار بوون، به وردی تیشکخرایه سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی که له‌ئێستادا کاری پێده‌کرێت و گفتوگۆ له باره‌وه کرا.
له کۆنفرانسه‌که‌دا هه‌وڵدرا یاساکه هه‌موار بکرێته‌وه به جۆرێک که هاوشێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌نه بێت له ئێستادا له وڵاتانی جیهان کاری پێده‌کريت، به‌شێوه‌یه‌کی گشتگیر مافی کرێکاران و خاوه‌نکارانیشی تیادا ڕه‌چاو بکرێت.