نەوتی عیراق لە 10 ساڵی داهاتوودا نیوەی پێداویستی جیهان دابین دەكات

وەزیری پێشوی نەوتی عیراق ئاشكرای دەكات لەماوەی 10 ساڵی داهاتوودا عیراق دەتوانێت نیوەی پێداویستیەكانی جیهان بۆ نەوت دابین بكات
ئیبراهیم بەحرلعلوم وەزیری پێشوی نەوتی عیراق لەمیانی بەشداریكردنی كۆنگرەی نیشتیمانی وزە لەبەغدا ڕایگەیاند: وەزارەتی نەوتی عیراق لەقۆناغی ئێستای كارەكانیدا چەندین پرۆژەی گرنگی وەك ڕاكێشانی بۆری نەوتی عیراق- ئوردن و دروستكردنی پاڵاوگەی ناسریە كەتوانای پاڵاوتنی 300 هەزار بەرمیلی هەیە لەرۆژێكدا ئەنجام دەدات
ئەمانەش ئاماژەیەكن بۆ ئەوەی كە عیراق لەچەند ساڵی داهاتوودا دەبێت بەگەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت لەجیهاندا بەجۆرێك پێشبینی دەكرێت لە 10 ساڵی داهاتوودا عیراق لەسەدا 50ی پێداویستی جیهان بۆ نەوت دابین بكات.