شاندێكی
ژووره بازرگانیه‌كانی پۆڵەندا به‌یاوه‌ری نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له‌و وڵاته سه‌ردانی ژووری
بازگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانیان كرد.
شاندەكە له‌لایه‌ن یاسین ڕه‌حیم، جێگری سه‌رۆكی
ژوور‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌جومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانیه‌وه
پێشوازییان لێكراو كۆبونەوەیەكی هاوبەشیان ئەنجام دا.
یاسین ڕه‌حیم رایگه‌یاند ”دوێنی پرۆتۆكۆڵێكی لێكتێگه‌یشتن
له‌نێوان یه‌كیتی ژووره بازگانیه‌كانی پۆڵەنداو یه‌كێتی ژووره بازگانیه‌كانی
كوردستان واژۆ كراوه، ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی
سلێمانی‌و ژووره‌كانی دی‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردودا سه‌ردانی پۆڵه‌ندامان
كردوه‌و توانیومان لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شمان هه‌بێت‌و به‌رنامه‌ی كاری هاوبه‌ش
دابنێنین“.
له‌باره‌ی گرنگی سه‌ردانكردنی شانده‌كه بۆ هه‌رێمی
كوردستان، جێگری سه‌رۆكی ژوور وتی ”ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و شانده‌ی سه‌ردانی
كوردستان ده‌كه‌ن وه‌به‌رهێنان له‌وڵاته‌كه‌مان ئه‌نجام بده‌ن‌و هاوكارمان بن له‌به‌هێزكردنی
ژێرخانی ئابوری كوردستاندا، ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ گه‌نجه‌كامان بره‌خسیًت له‌و وڵاته‌و
بازرگانانمان ئاسانكاریان بۆ بكرێت بتوانن راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ی ده‌ستی یه‌كه‌وه
كاڵا‌و شتومه‌كان بهێنن كوردستانه‌وه“.
زیاد رەئوف، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌پۆڵه‌ندا سەبارەت بەم سەردانەی
شاندی ژوورە بازرگانیەكانی ئەو وڵاتە بۆ كوردستان، بەسایتی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی
راگەیاند ”پۆلەندا یه‌كێكه له‌وڵاته تازه گه‌شه‌كردوه‌كان كه له‌ماوه‌ی ٢٠ ساڵی
رابردودا توانیویەتی ژێرخانی ئابوری خۆی بنیات بنێته‌وه كه ئێمه‌ش له‌هه‌رێمی
كوردستان ده‌توانین سود له‌ئه‌زمونی ئه‌وان وه‌ربگرین، پۆڵەندا له‌كه‌رتی كشتوكاڵدا
سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌گه‌شتوگوزاریش زۆر پێشكه‌وتن‌و كه‌رتی پیشه‌سازیشیان
زۆر گه‌شه‌ی كرد‌وه به‌تایبه‌تی پیشه‌سازی خۆراك كه ده‌توانین سودیان لێوه‌ربگرین،
جگه له‌م بوارانه‌ش پۆڵەندا خاوه‌ن چه‌ندین زانكۆی به‌هێزه‌و ساڵانه به‌سه‌دان
خوێندكار له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕو له‌و وڵاته ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی خوێندن
دواتر ده‌گەڕێنه‌وه خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن“.
هەروەها ئه‌ندرێش ئه‌رێندارسكی، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی پۆڵەندا بەسایتی ژووری
بازرگانی‌و پیشەسازی رایگه‌یاند ”توانیومانه له‌م سه‌ردانه‌دا ژماره‌یه‌ك
بازرگان بهێنینه هه‌رێمی كوردستانه‌وه تاكو له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه بازرگانیه‌كانیان
كۆبنه‌وه‌و لێكتێگه‌یشتن‌و كاركردنی هاوبه‌ش له‌نێوانیان دروست بێت، پۆرتۆكۆڵێكی لێتێگه‌یشتنمان
له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ژووره بازرگانیه‌كانی هه‌رێم واژۆ كرد‌وه“.