عێراق بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی باران و لافاو ته‌رخان كرد


عێراق بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی باران و لافاو ته‌رخان كرد، به‌وه‌ش هه‌ر پارێزگایه‌ك 500 ملیۆن دیناری به‌رده‌كه‌وێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنى وەزارى خزمەتگوزارىیە کۆمەڵایەتییەكان،  رایگەیاند لە دانیشتنی ئاسایی چواره‌می ئەنجومەنەكەدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی نوری سه‌باح دلێمی، وه‌زیری پلاندانانی عیراق و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌ پارێزگاكان و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خێرا بۆیان، كراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە كۆبونەوەكەدا بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری ته‌رخان كراوە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دروستبونی لافاو به‌ جۆرێك هه‌ر پارێزگایه‌كی عیراق 500 ملیۆن دیناری پێ بدرێت.