دوێنێ 23-4-2013 وەفدێكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی رۆژئاوای سوید سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كردو لەگەڵ هەریەكە لە نەوزاد غەفور جێگری دوەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەن كۆبونەوە
وەفدە سویدیەكە لە پێنج كۆمپانیا و پەیمانگایەكی راوێژكاری پێكهاتبون كە لە بوارەكانی (وزە و ژینگە و تەكنەلۆژیا) كاردەكەن
لەكۆتایی كۆبونەوەكەشدا پرۆتۆكۆلێكی هاوكاری نێوان هەردو ژورەكانی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ۆژئاوای سوید ئیمزاكرا
بڕیاریشە سبەینێ 25-4-2013 ۆركشۆپێك لەبارەی بەرنامەی كارو چالاكیەكانیان لە هۆڵی راپەڕینی زانكۆی سلێمانی ساز بكرێت.