وەزارەتی بارزگانی چین رایگەیاند، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان پەكینو وڵاتانی عەرەبی گەیشتۆتە116 ملیارو 700 ملیۆن دۆلارو لەسەر بنەمای ساڵانەش ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەسەدا 12 زیادیكردووە.
بە گوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بارزگانی چین، لە 6 مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا پەكین بە بڕی 59 ملیارو 900 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی لە وڵاتانی عەربیەوە هاوردە كردووە، لەبەرامبەریشدا بە بەبڕی 56 ملیارو 800 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی هەناردەی وڵاتانی عەرەبی كردووە.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، چین لە ماوەی ئەو 6 مانگەدا بە بەهای 900 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی جیاوازی لە وڵاتانی عەرەبی كردووەو بەپێی دواین راپۆرتەكانیش بەهای گرێبەستەكانی چین كە لە وڵاتانی عەرەبی ئەنجامیداوە لەماوەی رابردوودا، گەیشتۆتە 15 ملیارو 700 ملیۆن دۆلارو لەسەر بنەمای ساڵانەش لەسەدا 3 زیادیانكردووە.